“لەوانەیە ئێمباپێ جارێکی دیکە یاری بۆ فەڕەنسا نەکاتەوە”
کیلیان ئێمباپێ بەجۆرێک پەیوەندییەکانی خراپ بووە لەگەڵ دیدیە دیشامبی راهێنەری فەڕەنسا، رەنگە نەیەوێت جارێکیتر بگەڕێتەوە یاریکردن بۆ فەڕەنسا تا ئەوکاتەی دیشامب راهێنەر بێت.
بەگوێرەی رۆماین مۆلینا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ناودار، لە کۆتا پەیوەندی تەلەفۆنی نێوانیان بە تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان ئێمباپێ و دیشامب تێکچووە و ئەگەری ئەوە هەیە ئێمباپێ یاری بۆ وڵاتەکەی نەکاتەوە و لەداهاتووشدا دووربخرێتەوە.
ئێمباپێ لە کۆتا دوو گەڕی یارییە نێودەوڵەتییەکان بانگهێشتی فەڕەنسا نەکراوە، یەکەمجار لەسەر داوای خۆی بوو کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمجارەیان دیشامب دەڵێت کە ئێمباپێ ئامادەیە بگەڕێتەوە بەڵام ئەو بە بڕیاری خۆی بانگهێشتی نەکردووە.
مۆلینا کە بۆ میدیاکانی گاردیان، سێ ئێن ئێن و بی بی سی دەنوسێت لە میانەی دەڵێت
ئەوە راست نیە گووایە ئێمباپێ ئامادەبێت یاری بکات و راهێنەر بانگهێشتی نەکردبێت، بەڵکو وتوویەتی تاوەکو دۆخەکە بەو شێوازەی ئێستا بێت ناگەڕێتەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا، خۆی و بریکارەکەی کە هاوکات دایکییەتی پێیان وایە هێرشێکی بەمەبەست دەکرێتە سەر ئەو یاریزانە و بە خۆشنەویستنی فەڕەنسا تۆمەتباری دەکەن کە نیشتیمانی دووهەمیەتی، ئەویش وەک بەرهەڵەستییەک نایەوێت لە دۆخەدا یارییان بۆ بکاتەوە.
ئێمباپێ پێی وابوو بە رووکردنە ریاڵ مەدرید سەرجەم کێشەکانی چارەسەر دەبن، بەڵام جگە لەوەی لە یانەکەی لەژێر فشاردایە، هاوکات ئێستا لە فەڕەنساش بە ناپاکی تۆمەتباری دەکەن.