کوردستانگرنگترین

فەرمی؛ ئارارات بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ناکات

ئارارات دادەبەزێتە ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

دوای کێشمەکێشمێکی زۆر دواجار چارەنووسی ئارارات یەکلابووەوە و ئەو یانەیە بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ناکات.

هێمن عەبدوڵا، ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە لێدوانێکی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’داوامان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کردبوو ماوەیەک دەرفەتمان پێبدەن بۆ ئەوەی لیستی یاریزانەکانمان بۆ وەرزی نوێ تۆمار بکەین، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێ رەتیکردەوە ماوەکەمان بۆ درێژ بکاتەوە و ماوەی تۆمارکردنی ناوی یاریزانان داخراوە و دەرفەت نەماوە’.

هەروەها گوتیشی :’بۆیە ئێمە بە یاریزانەکانمان راگەیاندووە، ناتوانیت بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بکەین و هەموو شتێک یەکلابووەوە’.

بەگوێرەی رێنماییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، هەر یانەیەک لە خولێکی کوردستان بکشێتەوە، پلەیەک یان دوو پلە دادەبەزێنرێت.

یانەی ئارارات رۆژی شەممە لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان وابڕیاربوو ببێتە میوانی سەیدسادق، بەڵام دوای کشانەوەی ئەو یانەیە، وەرزی نوێێ خولی نایابی کوردستان بە بەشداریی 15 یانە بەڕێوە دەچێت و جگە لە ئارارات سێ یانەی دیکە دادەبەزنە ریزی یانە پلە یەکەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button