لێدوانەكانی هانزی فلیک دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سرڤێنا زڤێزدا
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر سرڤێنا زڤێزدا دەكات.
شەوی رابردوو سرڤێنا زڤێزدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.
🚨 FULL TIME!!!!! 🚨 pic.twitter.com/1pbtcWOPHD
— FC Barcelona (@FCBarcelona) November 6, 2024
لە دوای بردنەوەكەیان فلیک گوتی:
پاو كوبارسی باشە، دە تەقەڵیان لە دەمووچاوی داوە، ئەو گەنجە و چاكدەبێتەوە.
سەرنجمان لەسەر بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بوو، زۆر دڵخۆشم بەم تیمە، بۆ ماوەی 90 خولەك لەگەڵ تۆپ و بەبێ تۆپ زۆر سەرسوڕهێنەر بوون.
تەنانەت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانیشدا هیچ شتێک ناگۆڕێت بەڕاستی ئەمە شتێکی باشە یاریزانان حەز دەکەن رکابەری هەموو تیپەکان بکەن و دەمانەوێت بەردەوام بین و کار بۆ ئەوە بکەین.
دەزانم هەڵەمكرد لە گۆڕانكاری پێكردنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، چونكە نەگەیشتە گۆڵی ژمارە 100، بەڵام ئەمڕۆ بەو دوو گۆڵەی زۆر هاوكارمان بوو، گرنگ نییە ئەگەر گۆڵی ژمارە 100ی خۆی لە یاریگای خۆماندا بكات، تەنیا یارییەكە و ئامانجی داهاتوو دەبینم.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دێت.