کوردستان

بە دوو گرێبەست دەربەندیخان کۆتایی بە هێنانی یاریزان هێنا

Yariga App

یاریگا –

دەربەندیخان گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان واژۆ کردو پێکهاتەکەی بۆ خولی نایابی کوردستان تەواو کرد.

بە مەبەستی تۆکمە کردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025، دەربەندیخان دوایین دوو گرێبەستی خۆی کرد و پێکهاتەکەی تەواو ئامادەیە بۆ خولەکە.

عەزیز مەحمود یاریزانی وەرزی رابردووی برایەتی بە فەرمی پەیوەندی بە دەربەندیخانەوە کرد، بەرگریکارە تازەکەی دەربەندیخان پێشووتر بۆ یانەکانی برایەتی و شێروانە و سیروانی نوێ یاریی کردووە.

دەربەندیخان سەرکەوتوو بوو لە هێنانی واحید برزوو یاریزانی هێرشبەری ئێرانی بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان هاوشانی فەرحان شکور رابەرایەتی تیپەکە بکەن، واحید پێشووتر بۆ یانەکانی ئیستقلال خوزستان و نەفت ئەبادان و مەسجد سلێمانی ئێرانی یاریی کردووە.

وەرزی رابردوو دەربەندیخان ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی کوردستانی بە دەستهێنابوو، بریاریشە پێنج شەممە 7ـی نۆڤێمبەر وەرزی نوێی خولەکە دەستپێبکات کە دەربەندیخان لە یاریگای خۆی بەرامبەر پیشەسازی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button