ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێکی دڵخۆشکەر لە کۆناتێیەوە بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول

''شانم سەلامەتە''

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی رێدز دەگەیەنێت.

دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر برایتن، کۆناتێ بەهۆی هەستکردن بە ئازار، یاریگای جێهێشت و جۆ گۆمێز، بەرگریکاری ئینگلیزی شوێنیگرتەوە، ئێستا نزیکە لە گەڕانەوە.

کۆناتێ پۆستێکی لە ئینستاگرام کردووە و نووسیویەتی

پێکانەکەم مەترسیدارنییە، ئەمڕۆ پشکنینەکانم کرد و پشتڕاستبووینەوە کە هیچ نەشکاوە. بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەبم.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by @ibrahimakonate

ئارنە سڵۆت لیستێکی درێژی پێکانی یاریزانانی هەیە و ئامادەبوونی کۆناتێ بۆ یارییەکانی داهاتوو، کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر دەکات.

هەریەکە لە ئالیسن بەیکەر، کۆنۆر بڕادلی، هارڤێی ئیلیەت، دیۆگۆ جۆتا و فێدێریکۆ کیێزا بەهۆی پێکان بەشدارییان لە یاریی رابردوودا نەکرد.

سبەی سێشەممە، لیڤەرپوول لە گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە ئانفیڵد میوانداری بایەر لیڤەرکوزن دەکات و شەممەش لە یاریی لووتکە رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button