ئاسیاگرنگترین

خانمە گۆڵپارێزێکی کورد لە ئێران ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاریگا
زەهرا خاجەوی، خانمە گۆڵپارێزی یانەی ڤوچانی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی ریکۆردی گۆڵ خاوێنی خولی نایابی ئێرانە.

گۆڵپارێزە کوردەکە لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی کە کۆتا یاری قۆناخی یەکەمی خولی نایابی خانمانی ئێران بوو، توانی تاوەکو خولەکی 50 پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات و بە گشتی 935 خولەک بوو هیچ گۆڵێکی لێنەکرابوو و بەم شێوەیە بووە خاوەنی ریکۆردی کلین شیت لە خولی نایابی ئێران.

زەهرا خاجەوی 11 ساڵە لە ریزی هەڵبژاردەی ئێران یاری دەکات و هەروەها شەش وەرزیشە لە خولی نایابی ئەم وڵاتە یاری دەکات.

Back to top button