کوردستان

برایەتی گرێبەستی دوو یاریزان و گۆڵپارێزێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی لە خولی نایابی کوردستان، برایەتی گرێبەستی سێ یاریزانی دیکەی راگەیاند.

لە درێژەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025، تیپی تۆپی پێی برایەتی گرێبەستی دوو یاریزان و گۆڵپارێزێکی راگەیاند، وەزاح مالیک هێرشبەری وەرزی رابردووی سۆران یەکێکە لەو یاریزانانەی ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراو بوە یاریزانی برایەتی.

ئاشتی ئیدریس یاریزانی بەرگری وەرزی رابردووی شەقڵاوە بە فەرمی پەیوەندی بە برایەتیەوە کرد، ئاشتی هەر وەک خۆی رایگەیاند کە بەبڕی 5 ملیۆن دینار مافی دەستبەرداربوونی لە شەقڵاوە وەرگرتووە و ریزی تیپەکەی جێهێشت، محەمەد یاسینی گۆڵپارێز دوای واژۆکردنی گرێبەست لە سەرەتای وەرز لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بە فەرمی پەیوەندی بە برایەتیەوە کرد.

برایەتی بۆ ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی بە یونس سلێمانی کوردی رۆژئاوا سپاردووە کە وەرزی رابردوو توانی سەوز پۆشەکان لە ریزی نایاب بهێڵێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button