ئاسیائه‌وروپائینگڵته‌را

داواکەی تۆتێنهام رەتکرایەوە و سۆن سێ یاری سڕ کرا

یاریگا
دوای کرانە دەرەوەی بە کارتی سووری راستەوخۆی سۆن هیۆنگ مین یاریزانی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەڕا، بەرپرسانی ئەو یانەیە تانەیان لەو بریارەدا و بریارەکەش رەتکرایەوە.

ماڵپەری تۆپی پێ ئینگڵتەڕا بڵاویکردەوە تانەکەی سپێرز سەبارەت بە کارتە سوورەکەی یاریزانی کۆریای باشووری ئەو یانەیە بەرامبەر چێڵسی رەتکرایەوە و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە سێ یاری داهاتووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەشداری ناکات.

لە یاساکانی پرێمەرلیگدا هاتووە هەر یاریزانێک راستەوخۆ کارتی سوور وەربگرێت، ئەوا بۆ سێ یاری سزا دەدرێت و سۆن هیۆنگ مین بەم هۆیە سڕ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button