کوردستان

هاورێ ئەنوەر ریزی سیروانی نوێی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

هاورێ ئەنوەر دوای پەیوەندیکردنی بە سیروانی نوێ لە سەرەتای ئەم وەرزەوە، ئەمڕۆ ریزی تیپەکەی جێهێشت.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە بە هۆی نەگونجانی لەگەڵ یانەکە، ئەمڕۆ بە فەرمی هاوڕێ ئەنوەر مافی دەستبەرداربوونی لە سیروانی نوێ وەرگرت و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە،  هاوڕێ بەفەرمی گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ چوارقوڕنە و وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات.

هاوڕێ لە پێشووتر یاریی بۆ یانەکانی شێروانە و پێشمەرگەی سلێمانی و  پێشمەرگەی هەولێر و شەقڵاوە کردووە، لە خولی ئەستێرەکانی عێراقیش یاریی بۆ نەورۆز کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button