کوردستان

دوای ناوبژیوانانی سلێمانی ناوبژیوانانی هەولێریش بایکۆتیان لە خولەکانی کوردستان راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، ناوبژیوانانی هەولێر بایکۆتیان لە خولەکانی کوردستان راگەیاند.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ناوبژیوانانی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند، ناوبژیوانانی هەولێریش بریاریانداوە یارییەکانی خولەکانی کوردستان بەرێوەنەبەن تاوەکو شایستە داراییەکانی وەرزی رابردوو وەرنەگرن.

توانا عوسمان ناوبژیوانی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسیویەتی: بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانمان لە وەرزی رابردوو، بریارمانداوە بەشداری تاقیکردنەوەی ناوبژایوانانی کوردستان نەکەین و ناتوانین خولەکانی کوردستان بەرێوەببەین.

بایکۆتی ناوبژیوانەکانی کوردستان لە کاتێکدایە کە بریارە سبەی پێنج شەممە ( 24ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) تاقیکردنەوەی ناوبژیوانان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ سەرجەم ناوبژیوانەکانی خولەکانی کوردستان بکرێت.

تا ئێستا ناوبژیوانەکانی کوردستان شایستەی دارایی خولەکانی کوردستانیان بۆ وەرزی 2023 _ 2024 وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button