کوردستان

ناوبژیوانانی سلێمانی بایکۆتی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، ناوبژیوانانی سلێمانی بایکۆتی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەکەن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندبوو رۆژی پێنج شەممە (24ـی ئۆکتۆبەری 2024) تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی کوردستان دەکرێت وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولەکانی کوردستان، بەڵام ناوبژیوانانی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی وەرزی رابردوو رەتیدەکەنەوە بەشداری ئەم تاقیکردنەوەیە بکەن.

ناوبژیوانەکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا دەڵێن: بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانمان وەک ناوبژیوانانی سلێمانی بایکۆتی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانی ئەم وەرزە دەکەین، ئێمەی ناوبژیوانان هەمیشە خەمخۆر بووین و لە هەوڵی پێشکەوتنی خولەکانی کوردستانداین، بە درێژایی وەرزی رابردوو لە سەر ئەرکی خۆمان یارییەکانمان بەڕێوە بردووه و ئیتر ئامادەنین ناوبژیوانی بکەین تاوەکو شایستەی دارایی وەرنەگرین’.

وابڕیارە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو دەستپێبکات، ئەگەر ناوبژیوانەکان لەسەر بڕیارەکەیان بەردەوام بن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولەکە تووشی کێشە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button