ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح بە مەرجێک گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە مەرجێک گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ دەكاتەوە.

محەمەد سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ رێدز لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Mohamed Salah (@mosalah)


بە گوێرەی زانیارییەكانی Football Insider محەمەد سەڵاح ئامادەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەڵاح دەیەوێت گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ وەرز نوێ بكاتەوە نەك تەنیا وەرزێك.

ئەوەشخراوەتە روو، سەڵاح پێی خۆشە لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە و نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتناكاتەوە، بەڵام تەنیا دەیەوێت ماوەیەكی زیاتر لە یانەكە بمێنێتەوە.

سەڵاح لە یانەكانی سعودییەوە ئۆفەری بۆ هاتووە و بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە و چاوەڕێی هەڵوێستی لیڤەرپوول دەكات.

سەڵاح لەگەڵ ڕێدز بەشداری لە 360 یاریدا كردووە و توانیویەتی 218 گۆڵ بكات و 95 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button