ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت بە تۆمارکردنی ریکۆرد خۆی بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول سەلماندەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت بەردەوامە لە تۆمارکردنی سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن بۆ لیڤەرپوول و ئەمشەویش بە شکستهێنان بە چێڵسی 2-1 لە یاریگای ئانفیڵد، ریکۆردێکی نوێی لە مێژووی رێدز نووسیەوە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە کە ئەم هاوینە هاتە شوێنەکەی یۆرگن کڵۆپ، تا ئێستا لە 11 یاریدا سەرپەرشتی لیڤەرپوولی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانیتیەکاندا، توانیویەتی 10 بردنەوە بەدەستبهێنێ و تەنها لە یەک یاریدا شکستی هێناوە.

بەگوێرەی زانایرییەکانی تۆرە جیاوازەکانی بواری ئامار و ژمارەکان، بردنەوە بەو ژمارەیە لە تەنها 11 یاری سەرەتادا، ریکۆردێکی نوێیە و پێشتر هیچ راهێنەرێکی لیڤەر تۆمارینەکردووە.

ئەوە و هەروەها سڵۆت لە بردنەوەی زۆرترین یاری بە کەمترین ئەنجامدانی یاریی، تەنها پێپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی لەپێشەوەیە کە ئەمەیان لە 10 یاری سەرەتای خۆیدا توانیبووی هەر 10 رووبەڕووبوونەوەکە بباتەوە.

تاکە شکستەکەی تیمەکەی سڵۆت لە یاریی پرێمەرلیگ بوو بەرامبەر نۆتێنگهام فۆرێست. بەڵام هێشتا هەر خۆیان پێشەنگی پرێمەرلیگن بە جیاوازیی تەنها خاڵێک لە مانچێستەر سیتی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button