ئیتاڵیاگرنگترین

ڤاران پۆستێکی نوێی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

رافایل ڤارانی فەڕەنسی پۆستێکی نوێی وەرگرت، ئەوەش دوای کەمتر لە مانگێک لە وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ.

کاروانی پیشەگەرێتی ڤاران  لە 2010 لەگەڵ یانەی لینسی وڵاتەکەیەوە دەستپێکرد. ساڵێ دواتر روویکردە ریاڵ مەدرید و بۆ ماوەی 10 ساڵ لە یانە شاهانەکە مایەوە پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر یونایتد. کۆتا وێستگەی بەرگریکارەکە کۆمۆی ئیتاڵی بوو کە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی پێوەکردن، بەڵام هەر دوای چەند هەفتەیک تووشی پێکان هات لە ئەژنۆیدا و کۆتایی هەمان مانگ بەهۆی ئەو پێکانەوە بە یەکجاریی لە پێکهاتەی یانەکە دوورخرایەوە تا کۆتایی وەرز. پاشان لە 25ی مانگی رابردوو بە یەکجاریی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەک کە یانە ئیتاڵیەکە بڵاویکردووەتەوە، ڤاران بووە بە ئەندامێکی بۆردی کۆمۆ.

لە پۆستە نوێیەکەیدا رافا پەرە بە گەشەسەندنی ئاستی بێچووە شێرانی یانەکە دەدات. ئەوە و هەروەها یارمەتی یاریزانە لاوەکان دەدات بۆ ژیانی دوای تۆپی پێ.

کۆمۆ کە سێسک فابریگاسی ئیسپانی راهێنەری دەکات، لە هەشت یاری ئەم وەرزەدا 9 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 14 دێن.

سەرکەوتنی کۆمۆ دوای 21 ساڵ دابڕانیان هات لە خولی ئیتاڵی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button