ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی خەڵاتی باشترینی مێژووی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی خەڵاتێكی مێژووی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەدەستهێنا.

ئەم خەڵاتە یەكەم جارە رۆژنامە مەدریدییەكە پێشكەشی یاریزانێكی دەكات.


دوێنێ ماركا لە ژێر ناونیشانی ” گەورەترین، باشترینی باشترینەكان و ژمارە یەكی ژمارە یەكەكان” خەڵاتی رێزلێنان لە مەیامی دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی، كە توانیویەتی لە كاروانی وەرزشیدا بە 46 نازناو زۆرترین نازناو بەدەستبهێنێت، خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەشی ئەفسانەكەی تۆپی پێ كرد.

رۆژنامەكە لەو بارەیەوە دەڵێت ‘ هیچ كەسێک لە مێسی زیاتر نازناوی بەدەستنەهێناوە، ئەمڕۆ وەک باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەناسرێندرێت، بەمشێوەیە لیۆ ئەفسانەیی خۆیی درووستكردووە، ئەو كۆكەرەوەی هەموو نازناوەكانە’.

لیۆ لە كاروانی وەرزشیدا 910 یاری لەگەڵ یانەكانی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و ئینتەر مەیامی كردووە و توانیویەتی 740 گۆڵ بكات و 356 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 189 یاری كردووە و توانیویەتی 112 گۆڵ بكات و 60 گۆڵیش دروست بكات.

لیۆنێل مێسی و خەڵاتەكەی ماركا

بابەتی زیاتر

Back to top button