کوردستان

هەندرێن پێنج یاریزانی لە تیپەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای چەند یارییەکی دۆستانە، هەندرێن بە بڕیاری راهێنەری پێنج یاریزانی لە ریزی تیپەکەی دوورخستەوە.

دڵشاد مەعروف راهێنەری هەندرێن پێش دەسپێکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بڕیاری دوورخستنەوەی پێنج یاریزانیدا لە تیپەکە، کاروان باپیر کە لە شێروانەوە پەیوەندی بە هەندرێن کردبوو، دوای چوار یاری دۆستانە گرێبەستەکەی هەڵوەشێارایەوە، زوبێر محەمەد ی ناوەراستکار کە وەرزی رابردوو لە لاوانی پێشمەرگەی هەولێر بوو دوورخرایەوە لە تیپەکە.

هەریەک لە یاریزانان محەمەد شێرزاد و سیاکۆ ستەفا و عیماد یاسین کە گرێبەستیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ هەندرێن واژۆ کردبوو لە ریزی تیپەکە دوور خرانەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا کاروان باپیر نزیکە لە چوارقوڕنە و سیاکۆ مستەفاش بەفەرمی چووە ریزی قەڵادزێ، محەمەد شێرزاد و زوبێر محەمەدیش گرێبەستیان لەگەڵ پیشەسازی وژۆکرد، عیماد یاسینیش پەیوەندی بە شەقڵاوە کردووە.

بە سەرپەرشتی دڵشاد مەعروفی راهێنەر وەرزی رابردوو هەندرێن بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان و ریزبەندی 11ـەمیشی لە خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button