ئه‌مریکاگرنگترین

تەواوی لێدوانەكانی مێسی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر بۆلیڤیا

كاتێک هاندەران ناوم دەڵێنەوە بە پەرۆش دەبم...

Yariga App

یاریگا –

تەواوی لێدوانەكانی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر بۆلیڤیا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین لە یاریگای خۆیان میوانداری بۆلیڤیایان كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور.

لەو یارییەدا لە كۆی شەش گۆڵ لیۆنێل مێسی بەشداری پێنج گۆڵی كرد توانی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.


تەواوی لێدوانەكانی لیۆ دوای یارییەكە:

كاتێک هاندەران ناوم دەڵێنەوە بە پەرۆش دەبم.

هیوادارم ئامانجەكان بەدیبهێنم بۆ ئەوەی ساڵەكە بە باشی لەگەڵ یانەكەم كۆتایی پێبهێنم، دواتر رۆژ بە رۆژ چێژ لە بەدەستهێنانی شتەكان وەربگرم.

هیچ بەروارێكم دانەناوە بۆ وازهێنانم لە یاریكردن، تەنیا دەمەوێت چێژ لە هەمووی وەربگرم، لە هەموو كاتێک زیاتر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی لێرە بم و هەست بە خۆشەویستی خەڵک بكەم، چونكە دەزانم ئەمە دوایین یارییەكانە.

چێژ لە دڵخۆشبوون وەردەگرم، سەرەڕای تەمەنم كاتێک لێرەم هەست بە گەنجێتی دەكەم، چونكە لەگەڵ ئەم تیمە ئاسوودەم، تا ئەو كاتەیی هەست بە ئاسوودەیی بكەم و بتوانم ئەو نمایشە پێشكەش بكەم كە دەمەوێت، بەردەوام دەبم.

هەست بە خۆشحاڵییەكی زۆر دەكەم دوایی ماوەیەكی زۆر لە خاكی ئەرجەنتین یاریم كردەوە، كاتێک لەبەردەم هاندەران یاریی دەكەیت چێژی لێ وەردەگریت، هاندەرانیش پەیوەندییەكی تایبەتیان هەیە دوای هەموو شتێک كە بەدەستمان هێناوە، شەوێكی دیكەی جوانمان بەسەربرد، دەڕۆین و ئێمە و هاندەران دڵخۆشین بە ئەنجامەكە و پیرۆزبایی لە هەمووان دەكەم.

زۆر دڵخۆشم، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی هەستم بە باشی دەکرد لەرووی جەستەییەوە و هێزم هەیە بۆ ئەوەی خێرا رابکەم، ئەمەش بۆ من گرنگترین شتە.

ئەرجەنتین بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشووری گرتووە.

لیۆنێل مێسی لە یارییەكەی بەرامبەر بۆلیڤیا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button