ئیسپانیاگرنگترین

زانیاریی نوێ لەبارەی دەرچوونی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید لە یانەکە

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی نوێ بڵاوکرایەوە لەبارەی دەنگۆی رۆشتنی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید لە یانەکە،

شاهانەکان هەر زوو لە دوای رۆشتنی تۆنی کروسەوە بۆشاییەکی زۆریان بۆ دروستبوو لە هێڵی ناوەند. نە هاوین توانیان یاریزانێک بۆ ئەو پێگەیە بدۆزنەوە، نە ئۆرێلین چوامینیش توانیویەتی لە یاستی ئەو رۆڵەدابێت کە ئەفسانە ئەڵمانییەکە پێی هەڵدەستا. هەر بۆیە ریاڵ گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی خستووەتە پلانەکانیان و رۆدری ئیسپانی لە یانەی مان سیتی بەهێزترین پاڵێوراوبووە لای کارگێڕی مێرەنگی تا پێش پێکانە قورسەکەی.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی زۆر کە مەدرید دەیانەوێ چوامینی بفرۆشن بۆ جێکردنەوە بۆ یاریزانێکی سوپەرستار، ئێستا و بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە فەڕەنسیەکە تەنانەت بە هیچ جۆرێ بیری لە پەیوەندیکردنی بە پرێمەرلیگ و هیچ خولێکی دیکەوە نەکردووەتەوە.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئۆرێلین بەتەواوەتی هۆشی لای مەدریدە، تەنها بیریشی لای داهاتووی خۆیەتی لەو یانەیە و پێشخستنی بۆ باشترین ئاست.

چوامینی کە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە،هاویی 2022 بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە گواسترایەوە قەڵای سپی. لەو کاتەوە رەگەزێکی دیاری شاهانەکانە و تا ئێستا 7 نازناوی لەگەڵ بردوونەتەوە کە دیارترین لالیگای وەرزی رابردوو لەگەڵ چامپیۆنزلیگی هەمان وەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button