کوردستان

چارە نووسی ئاسۆ سەید محەمەد یەکلا بوویەوە بزانە پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاسۆ سەید محەمەد هێرشبەری رانیە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ریزی یانەکە جێدەهێڵێت.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی خۆی، رانیە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە رازیکردنی ئاسۆ سەید محەمەد هێرشبەری تیپەکەی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتووش لەگەڵ تیپەکە بەردەوام بێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی وەرزشی یاریگا ی راگەیاندووە کە یاریزانەکە نایەوێ لەگەڵ رانیە بەردەوام بێت و ئاسۆ لە سەر هەموو مەرجەکان گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ چوار قوڕنە و دەیەوێت جارێکی تر درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە، بەڵام تا ئێستا دەستبەر داربوونەکەی لە رانیە وەرنەگرتووە هەرچەندە ئەو هێرشبەرە بەشداری یارییە دۆستانەکەی نێوان چوار قوڕنە و سیروانی نوێشی کردووە.

لە وەرزی 2021 _ 2022 چوارقوڕنە توانی بگاتە ریزی خولی نایابی کوردستان ئەوکات ئاسۆ رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرخستنی تیپەکە، دواتر بە گرێبەستێک هاتە ریزی برایەتی و دوای یەک قۆناخ برایەتی بەرە و یانەی رانیە جێهێشت و ئێستاش دەیەوێ جارێکی تر بگەڕێتەوە ئەو یانەیەی کە مێژووی لێ تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button