کوردستان

سیروانی نوێ ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

سیروانی نوێ ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێکرد و چەند یاریزانێکی تازەشی هێناوەتە ریزەکانی.

بە سەرپەرشتی غەریب جەزای راهێنەر، سیروانی نوێ دەستیان بە ئامادەکاری کرد بۆ وەرزی نوێی 2024 _ 2025ـی خولی نایابی کوردستان، یانەکەی شاری سلێمانی بۆ ئەم وەرزە گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان رامیار جەلال و سەفین عەلی و ‌یارشا ئازاد و سەرکەوت ئازاد و کۆژین محەمەدی گۆڵپارێز لەگەڵ  ئەیاد دیاری هێرشبەری تازە کردۆتەوە.

نوێنەرەکەی سلێمانی چەند گرێبەستێکی تازەشی کردووە بە مەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی کە دیار ترینیان رێکان رزگاری یاریزانی هێلی ناوەڕاسته، هەروەها محەمەد رێبوار و محەمەد جەمالیشی گواستۆتەوە ریزەکانی، دیلمان رۆکان و پەیام ئەحمەدیش دیارترین ئەو یاریزانانەن کە تیپەکەیان جێهێشتووە.

چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا یانەکە گرێبەستی دیکەش رابگەیەنێت، سیروانی نوێ وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان ریزبەندی پێنجەمی به دەستهێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button