ئیتاڵیاگرنگترین

باشترین راهێنەری سێریائەی دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

باشترین راهێنەری خولی ئیتاڵی بۆ مانگی سێپتەمبەر دەستنیشانکرا و ئانتۆنیۆ کۆنتی خەڵاتەکەی بردەوە.

کۆنتی ئەم هاوینە ئەرکی راهێنەرایەتی ناپۆڵی پێسپێردرا و تا ئێسا روخسارێکی باشی بۆ یانەکە پیشانداوە بەجۆرێک لە 6 یاری سێریائەی خاوەنی 13 خاڵن و پێشەنگن.

لە مانگی رابردوو، یانەکەی باکووری ئیتاڵیا لە 3 یاریدا 7 خاڵیان کۆکردەوە و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمارنەکرا. 2-0 لە کالیاری و 4-0 لە مۆنزایان بردەوە و لەگەڵ یوڤێنتوسیش 0-0 یەکسانبوون.

ئەوە لەکاتێکدایە بۆ مانگی ئاب/ئۆگەست، پاولۆ ڤانۆلی راهێنەری تۆرینۆ وەک باشترینی سێریائەی هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button