ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سیمیۆنی بە چوار گۆڵەکەی بێنفیکا شۆک بووە؛ قبووڵکراو نییە

زۆر خراپ بووین

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید بە دۆڕانەکەی بێنفیکا 0-4 نیگەران و هۆکاری سەرەکیش ئاشکرا دەکات.

سیمیۆنی پێی وایە، تیمەکەی ویستێکی گەورەی بردنەوەیان نەبوو، لە دوای یارییەکە بە کەناڵی MovieStar+ی گوت

بەردەوام دەمەوێت بە ئەرێنی بیربکەمەوە و ئێستا دەرفەتێکی باشە، تاوەکو بەرەوپێشبچین. هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا کارێکی باشمان کردووە، بەڵام پێشبینی ئەم جۆرە ئاستەم نەدەکرد.

زۆر خراپ یاریمان کرد، دەبێ ئەنجامەکەش قبووڵ بکەین. ئەوانەی وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکەیان کرد، پێشتر زۆر باشتر کاریگەرییان لەسەر یانەکە دروست دەکرد.

بەدرێژایی یارییەکە، ئاتلێتیکۆ مەدرید تەنیا یەک شووتی ئاڕاستەی بێنفیکا کرد، تەنانەت ئەگەر ئاست بەرزی یان ئۆبڵاک نەبووایە، ئەنجامی یارییەکە جیاواز دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button