ئیسپانیاگرنگترین

ئیناکی هەموو شتێ لەسەر بڕیارە چارەنووسسازەکەی نیکۆی برای دەدرکێنێ

Yariga App

یاریگا –

ئیناکی ویڵیامز، برای نیکۆ ویڵیامز، هەموو شتێک لەسەر بڕیارە چارەنووسسسازەکەی برا بچووکەکەی دەدرکێنێت.

دەنگوباسی پەیوەندیکردنی نیکۆ بە بارسێلۆناوە یەکێک بوو لە چیرۆکە زۆر باوەکانی گواستنەوە هاوینی رابردوو، بەڵام سەرەنجام ئەستێرە ئیسپانیەکە بڕیاریدا لەگەڵ ئاتلێتیک بیڵباو بمێنێتەوە.

لەو بارەیەوە و لە نوێترین لێدوانیدا کە ئاسی ئیسپانی داویەتی، ئیناکی دەڵێ

نیکۆ پەشیمان نیە لە بڕیاری مانەوەی لە بیڵباو. ئەو دەڵێ ئەوە باشترین بڕیارێکە تا ئێستا داویەتی.

نیکۆ لێرە دڵخۆشە و منیش هیواداردم تا ئەوەندەی دەتوانین هەر پێکەوە یاریی بکەین.

قسەکانی برا گەورەکەی لە کاتێکدایە ئەم وەرزە نیکۆ بەپێچەوانەی وەرزی رابردوو وهەروەها بەپێچەوانەی یۆرۆ، ئاستی خۆی پیشان نەداوەتەوە و لە کۆی 7 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان تەنها گۆڵێکی هەیە بەبێ ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button