ئینگلتەراگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەوڵی رازیكردنی راهێنەرێكی دیار دەدات

Yariga App

یاریگا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە هەوڵەكانی بۆ رازیكردنی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامە.

گرێبەستەكەی پێپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەیانەوێت دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەیان دەستنیشان بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا چاوەڕێی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ یانە ئینگلیزیەكە دەكات، دەیانەوێت دواتر هەوڵەكانیان بۆ بەدەستهێنانی راهێنەرە ئیسپانییەكە دەست پێبكەن.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، موچەی ئێستای پێپ گواردیۆلا لەگەڵ سیتیزن 20 ملیۆن پاوەندە.

ئینگلتەرا بە جدی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مۆندیالی 2026 دەدات، هەر بۆیە دەیانەوێت پێپ گواردیۆلا بگوازنەوە.

دەیلی مەیڵ ئەوەشی خستووەتە روو، یاریزانە ئینگلیزیەكانی دەرەوەی مانچێستەر سیتیش پێشوازی لە هاتنی گواردیۆلا دەكەن.

پێپ گواردیۆلا و ئالێكساندەر ئارنۆڵد

بابەتی زیاتر

Back to top button