کوردستان

چوارقوڕنە کەی مەشقەکانی دەستپێدەکات؟ ئامانجی تیپەکە چیە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان؟

هەکاری داود: بە گیروگرفتێکی زۆر تێدەپەڕین

Yariga App

یاریگا –

دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی چوارقوڕنە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نزیکبۆتەوە و وێڕای کۆمەڵێک کێشە و گرفتی یانەکە.

دوای ئەوەی چوارقوڕنە بڕیاری بەشداریکردنی خولی نایابی کوردستانیدا بۆ وەرزی نوێی 2024 _ 2025، یانەکە گرێبەستی رەمزی ساڵح راهێنەری تیپەکە و کۆمەڵێک یاریزانی ئاستبەرزی نوێکردەوە و چەند گرێبەستێکی تازەشیان واژۆ کردووە، لە سەر چۆنیەتی ئامادەکاری تیپەکە و نۆژەنکردنەوەی یاریگا، هەکاری داود جێگری سەرۆکی یانەی چوارقوڕنە بە تۆڕی وەرزشی یایگای راگەیاند:

 کاری پێشینەی ئێمە ئێستا نۆژەنکردنەوەی یاریگایە، چونکە لە تاقیکردنەوەی لیژنەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەرنەچوە، بۆیە ئەگەر نۆژەن نەکرێتەوە ئەوا یارییەکانمان دەچێتە دەرەوەی چوارقوڕنە و ئێمەش نامانەوێت هاندەران بێبەش بن لە یارییەکانمان، وادەی دەسپێکی یەکەم یەکەی مەشقیمان دەکەوێتە یەکشەممەی داهاتوو 29ـی ئەیلولی 2024.

جێگری سەرۆکی یانەی چوارقوڕنە دەربارەی ئامانج و کێشەو گرفتەکانیان لە بەردەم تیپەکە  بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان گوتی:

ئامانجی ئێمە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان مانەوەیە لە ناوەراستی ریزبەندیەکە، چونکە تیپەکەمان بە کۆمەڵێک کێشە و گرفتدا تێپەڕ دەبێت، چوار یانە دادەبەزێت بۆ ئەم وەرزە و هیچ ژێرخانێکی ئابوریشمان نیە و کێشەی گۆڕینی چیمەنی یاریگاش بۆتە بار گرانیەکی تر لەسەر ئێمە بۆیە یانەیەک ئەم هەموو کێشە و گرفتەی هەبێت دەبێت چ ئامانجێکی هەبێت.

لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان چوارقوڕنە ریزبەندی هەشتەمی بە دەستهێنابوو، بۆ ئەم وەرزەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد خەلیل سەرۆکی پێشووی یانەکە زۆربەی یاریزانەکان وازهێنانیان لە تیپەکە راگەیاند، بەڵام دوای ئەوەی بەختیار رۆستەم کە  پۆستی سەرۆکی یانەکەی وەرگرت جارێکی تر چالاکیەکانی چوارقوڕنە دەستیپێکردەوە و کاری یەکەمیشیان پارێزگاریکردن بوو لە چەند ئەستێرەیەکی تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button