ئه‌وروپاگرنگترین

ئەستێرەیەكی پێشووی ئیتاڵیا هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ

" كریستیانۆ نازانێت یاری تۆپی پێ بكات "

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ كاسانۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەكانی رۆما، ریال مەدرید، ئەیسی میلان و ئینتەر میلان جارێكی دیكە هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی تۆپی پێ و یانەی نەسڕی سعودی.

ئەمە یەكەمجار نییە یاریزانەكەی پێشووی ئیتاڵیا هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لێدوان دژی ئەفسانەكەی پێشووتری مەدرید دەدات.


لە لێدوانێكیدا كە موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە كاسانۆ گوتی:

كریستیانۆ رۆناڵدۆ نازانێت چۆن یاری تۆپی پێ بكات، دەتوانێت 3000 گۆڵ بكات گرنگی پێنادەم، هیگواین، ئاگوێرۆ، بێنزێما، ئیبراهیمۆڤیچ، لیڤاندۆڤسكی و سوارێز سەرجەمیان نموونەی ئەوانەن كە دەزانن یاری تۆپی پێ بكەن و پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێكانیان درووست بكەن، بە پێچەوانەی رۆناڵدۆوە كە ناتوانێت، ئەوانیتر دەتوانن كاری دیكە لە یاریگادا بكەن لە كاتێكدا تاكە ئامانجی كریستیانۆ گۆڵكردنە.

كاسانۆ لە كاروانی وەرزشیدا 515 یاری كردووە و توانیویەتی 139 گۆڵی كردووە و 118 گۆڵیشی درووست كردووە.

كاسانۆ بە درێسی میلانەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button