کوردستانگرنگترین

46 رۆژ بۆ دەستپێکی خولی نایابی کوردستان ماوە؛ حەفت یانە تاوەکو ئێستا دەستیان بە راهێنان نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

گەرچی 46 رۆژ بۆ دەستپێکی خولی نایابی کوردستان ماوە، کەچی تاوەکو ئێستا 7 یانە دەستیان بە مەشق و راهێنانەکان نەکردووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، تاوەکو ئێستا یانەکانی سەیدسادق، ئارارات، شەقڵاوە، زاخۆ، رانیە، چوارقوڕنە و رزگاری دەستیان بە مەشق و راهێنان نەکردووە و هێشتا وادەی دەستپێکردنی راهێنانەکانی یانەکان نادیارە.

وابڕیارە رۆژی 7ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2024 وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێبکات و تەنیا 46 رۆژ ماوە، کەچی لەکۆی 16 یانەی خولەکە تەنیا 9 یانە دەستیان بە مەشق و راهێنان کردووە.

بەشێک لە یانەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە تاوەکو ئێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ وەرزی نوێ نەکردووە، هەندێکیشیان دەستیان بە گرێبەستی یاریزانان کردووە، بەڵام هێشتا دەستیان بە کەمپی مەشق و راهێنان نەکردووە.

تا ئێستا 7 یانە دەستیان بە مەشق و راهێنان نەکردووە
تا ئێستا 7 یانە دەستیان بە مەشق و راهێنان نەکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button