ئه‌وروپاگرنگترین

یاریزانێکی ناسراوی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەیەکی پلە چوارەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی زۆر ناسراوی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەیەکی پلە چواری فەڕەنسیەوە کرد.

ئاندی کارۆڵ، کە ناوێکی دیاری تۆپی پێی ئینگلیزی و یانەکانی نیوکاسڵ، لیڤەرپوول و وێستهامی ئەو وڵاتەیە، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە یانەی ئامیانی پلە دووی فەڕەنسای بەسەربرد، بۆ ئەم وەرزەش پەیوەندی بە بۆردۆوە کرد کە ئەم وەرزە لە پلە چوارەکان یاری دەکات.

لە پێگەی فەرمی خۆیانەوە یانەکە بەخێرهاتنی کارۆڵیان کرد و وەک یاریزانێ نوێ ناساندیان. لە تایتڵی پێشوازیەکەشدا وەک یاریزانێکی بەئەزموون بە ئەنجامدانی 450 یاری لە کاروانی پیشەگەرێتیدا، کارۆڵیان ناساند.

بۆردۆ هاوینی ئەم ساڵ دوای ماوەیەکی زۆر لە قەیرانی دارایی کە بەرۆکی یانەکەی گرتبوو، سەرەنجام بە ناچاری مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و تەواوی تیمی یەکەمی هەڵوەشاندەوە و دابەزین بۆ ریزی پلە چوارەکان.

لەم وەرزەش کە لە گروپی C دێن لەو خولە، لە کۆی سێ یاری خاوەنی دوو یەکسانبوون و دۆڕانێکن. هەر بۆیە دەیانەوێ سوود لە ئەزموونی کارۆڵی 35 ساڵ وەربگرن بۆ هێڵی پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button