عێراقگرنگترین

ئاشکرابوو؛ خشتەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

تەواوی وردەکارییەکان بزانە

Yariga App

یاریگا –

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هۆتێل بابل لە بەغدا بەڕێوەچوو.

خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 20ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو 20ی حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق جەختیکردەوە، وەرزی نوێ زۆر جیاوازدەبێت و یانەکان بەچەندین خاڵی یاسایی و دارایی پابەند دەکرێن، بە تایبەت رێساکان یاریی خاوێن و وەرزی داهاتوو تەواوی یانەکان ناچار دەکرێن، بە تەواوی شارەزای کاروباری دارایی بن.

دەمانەوێت گۆڕانکاری لە یاسای یەکێتییەکانی وەرزشیدا بکەین، هەوڵ دەدەین یاساکە هەموار بکەینەوە، تاوەکو ماف بە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بدرێت، کۆمەڵەی خولی پیشەگەران دابمەزرێنێت. دەستەکە سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی دەبێت و خاوەن کەسایەتی مەعنەوی دەبێت لە عێراق. لە ماوەی داهاتوو یاساکە هەموار دەکرێتەوە و ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردەدات.

20ی ئەم مانگە، بە ئاهەنگێکی گەورە و بە بەشداری هونەرمەندان حەسەن شەریف و حوسام رەسام لە یاریگای دهۆک بەڕێوەدەچێت و لە دوای ئاهەنگەکە، بە فەرمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024-25 بە یاریی نێوان دهۆک و زەوڕا دەستپێدەکات.

تۆپی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

تۆپی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

درێسی ناوبژیوان

درێسی ناوبژیوانان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

جلوبەرگی تۆپهێنەرەوەکان

جلوبەرگی تۆپهێنەرەوەکان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

جلوبەرگی فۆتۆگرافەران

درێسی فۆتۆگرافەران بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

نوێنەری لالیگا لە رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی خولی ئەستێرەکانی عێراق، باسی چەندین خاڵی جیاوازی کرد، دیارترینیان؛

  • نابێ ماوەی نێوان یاریی یەک یانە لە سێ رۆژ کەمتر بێت.
  • دەبێ خشتەی یارییەکان بەگوێرەی مەودای جوگرافی و هەڵکەوتەکەی دەستنیشان بکرێت.
  • دەبێ یانەکان زیاتر پەرە بە بەهرەمەندەکان بدەن.
  • پێویستە هەموو یانەکان پابەندی رێسا و رێنماییەکان بن.
  • باشترکردنی سیستمی ڤار و دابینکردنی ئاسانکاری لۆجستی زیاتر.

تەواوی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق 2024-25

بابەتی زیاتر

Back to top button