ئه‌مریکاگرنگترین

لێدوانەكانی لیۆنێل مێسی دوای بردنەوەكەیان لە فیلادێلفیا

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان دەربڕی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینتەر مەیامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری فێلادلفیا یونیەنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31 خولی ئەمریكا.

لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی لە خولەكەكانی 26 و 30 گۆڵی یەكەم و دووەمی ئینتەر مەیامی كرد و لە خولەكی 98 گۆڵی سێیەمیشی بۆ لویس سوارێز درووستكرد.


یەكەم یاری لیۆ مێسی بوو لە دوای پێكانەكەی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر كۆڵۆمبیا لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمێریكا، ئەفسانەكەی تانگۆ بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووركەوتەوە و لەگەل گەڕانەوەیدا دوو گۆڵیكرد و گۆڵێكیشی درووست كرد.

لە دوای یارییەكە مێسی گوتی:

راستیەكە ئەوەیە كە كەمێك ماندوو بووم، لەگەڵ ئەوەشدا كەش و هەوا گەرما و شێی مەیامی زۆر یارمەتیدەر نەبوو.

تامەزرۆی یاریكردن و گەڕانەوە بووم، چونكە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دابڕابووم، بەڵام وردە وردە دەستم بە راهێنانكردن لەگەڵ هاوڕێكانم كردەوە و هەستم بە باشتر بوون كرد، بڕیارماندا بەشداری بكەم و زۆر دڵخۆشم.

ئەمڕۆ ئێمە بە جیاوازییەكی زۆر لە پێشەنگین، شایستەیی ئەوەین، هیوادارین بتوانین پاڵەوانییەتیەكە لە لوتكەدا كۆتایی پێ بهێنین.

لە راستیدا ئەمساڵ بێ چانس بووین، بەهۆی پێكانەوە تیمەكەمان تەواو نەبوو، هەمیشە یاریزانی پێكانمان هەبووە، بەڵام تیمەكە ئەو بارودۆخەی تێپەڕاند.

ئینتەر مەیامی بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەمریكای گرتووە و بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش سینسیناتی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button