کوردستان

چوارقوڕنە بە خێرایی جموجۆڵەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی چوارقوڕنە لە ماوەی دوو رۆژدا زۆرترین گرێبەستی واژۆ کرد و بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان ئامادەکارییەکانی دەسپێدەکات.

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025، بەختیار رۆستەم سەرۆکی چوارقوڕنە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەستیان بە جموجۆڵەکانیان کرد و لە ماوەی دوو رۆژدا گرێبەستی چەند ئەستێرەیەکیان تازە کردەوە و یاریزانی بە تواناشیان هێناوەتە ریزی تیپەکە، بەڵێن فایەق هێرشبەری وەرزی رابردووی چوارقوڕنە دوای ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا رۆشتنی لە یانەکە راگەیاند، ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ چوارقوڕنەوە تازە کردەوە و وەرزی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

کارگێڕی چوارقوڕنە سەرکەوتووبوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانان یەعقوب ئەیوب ، رێباز ئیسماعیل ، بڵند جولی ، پاڤێل نادر ، ئادەم قادر ، ئاگرین مەلا ئاری و مستەفا نەجیبی گۆلپارێز، هەروەها یانەکە توانی هەریەک لە خەسرۆ محەمەد لە پێشمەرگەی هەولێر و جوامێر حەمەئەمین لە سەید سادق و ساڵح موتڵەک لە خولی نایابی عێراقەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەوز پۆشەکانی دەڤەری راپەرین گرێبەستی رەمزی ساڵحی راهێنەریشیان بە فەرمی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان تازە کردەوە، لە وەرزی رابردوودا چوارقوڕنە ریزبەندی هەشتەمی خولەکەی بە دەستهێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button