ئیسپانیاگرنگترین

فلیک رۆیشتنی سێ یاریزان رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوو رۆیشتنی سێ یاریزانی یانەکەی رەتکردووته‌وه‌.

فلیک لە کۆتایی وەرزی رابردوو سەرکردایەتی یانەی بارسێلۆنای گرتە ئەستۆ، ئەوەش دوای دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز لە پۆستەکەی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، فلیک رەتیکردەوە لەم هاوینە رێگە بە رۆیشتنی 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی بدات، ئەوانیش ئێریک گارسیا و ئینیگۆ مارتینێز و ئەنسو فاتی بوون، به‌توندی به‌رامبه‌ر كارگێری یانه‌كه‌ پارێزگاری له‌م سێ یاریزانه‌ كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ گرێبه‌ستی چه‌ند یانه‌یه‌كیان پێگه‌یشتبوو.

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ هەوڵیدا له‌نێوان ئه‌م سێ یاریزانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری دوو یاریزان بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رزگاربوونی له‌ یاسای یاریی پاك، بەڵام فلیک به‌ كارگێری یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ هه‌ر سێ یاریزانه‌كه‌ گرنگن بۆ یانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button