ئه‌وروپاگرنگترین

پێشبینی نەکراو؛ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا محەمەد سەڵاحی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە بەم نزیکانەش خۆری محەمەد سەڵاح هێشتا لە ئەورووپا ئاوا نابێت و دوای لیڤەرپوولیش یانەیەکی گەروە چاوەڕێی دەکات.

ئەستێرە میسڕیەکە کە هاوینی 2017 بە بڕی 43 ملیۆن پاوەند وەک گرانترین گرێبەستی مێژووی لیڤەرپوول لە یانەی رۆماوە گواسترایەوە ئانفیڵد، وەرز لەدوای وەرزی پیشانی داوە شایەنی ئەو بڕە پارەیە بوو تا بردنەوەی دوو گەورەترین نازناوی وەک پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ کە ماوەیەکی زۆر بوو ڕێدز لێی بێبەش بوو. ئەوە جگە لە تۆمارکردنی چەندین ریکۆرد بە ناوی خۆیەوە.

سەڵاح کە ئەم وەرزی کۆتا ماوەیەتی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە، هەر لە دوای رۆشتنی یۆرگن کڵۆپ پێشبینی ئەوە دەکرا ئانفیڵد جێبهێڵێ و رووبکاتە خولی سعودیە، بەڵام ئێسات یانەی پاریس سان جێرمانیش هاتووەتە سەرهێڵ و بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئیسپانی دوای کۆتایهاتنی وەرزەکە کە هاوکات گرێبەستەکەی سەڵاحیش بەسەردەچێ، پاریس هەوڵی گواستنەوەی دەدا.

پی ئێس جی هەر لە دوای رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێوە هەوڵی ئەوە دەدات بە گواستنەوەی ناوێکی گەورەی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە، بەڵام دیار نییە هاندەرە تووڕەکانی ئەو یانە بە گواستنەوەی گۆڵکارەکەی ڕێدز لە یانەکەیان خۆشدەبن، بەتایبەت کە هاوینی داهاتوو سەڵاح تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button