ئیسپانیاگرنگترین

فلیک بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی لالیگا دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک بە باشترین راهێنەری مانگی هەشتی لالیگا هەڵبژێردرا.

هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا بەفەرمی بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی لالیگا دەستنیشانکرا، کە لەوەتەی لویس ئێنریکی لە ساڵی 2016 بووە یەکەم راهێنەری بارسێلۆنا بە باشترین راهێنەری مانگی خولەکە هەڵبژێردرێت.

هانزی فلیک مانگی رابردوو لەگەڵ بارسێلۆنا لە یەکەم مانگی راهێنەرایەتی لە یانە کەتەلۆنییەکە لە 4 یاری 4 بردنەوەی بەدەستهێناوە، 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی لێکراوە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

هەریەکە لە لویس گارسیا پلازا راهێنەری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و مارسێلینۆ راهێنەری ڤیاڕیال هاوشانی هانزی فلیک بەربژێروبوون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی هەشتی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button