کوردستانگرنگترین

ئەنوەر رەشید: دەمانەوێ رزگاری بکەینە ئەسپی رەشی خولی نایابی کوردستان

وەرزشی گەرمیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان جیاواز دەبێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری یانەی رزگاری دەڵێت وەرزی داهاتوو دەبینە ئەسپی رەشی خولی نایابی کوردستان و دەمانەوێ ژمارەیەکی قورس بین لە خولەکەدا.

ئەنوەر رەشید راهێنەری رزگاری دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە، لە هەوڵی هێنانی چەند یاریزانێکی ئاستبەرزن بۆ ئەوەی بە پێکهاتەیەکی تۆکمە بەشداری وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بکەن، لە سەر ئامادەکاری تیپەکە و ئامانجی یانەکە راهێنەری رزگاری تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛

دمانەوێ ئامادەکارییەکی باش بکەین چونکە لەگەڵ هاوکاری دەستەی کارگێڕی ئامانجمان وەرگرتنی پلەیەکی پێشەوەی ریزبەندیە و هەموو هەوڵێک دەدەین دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین و ببینە ئەسپی رەش لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان،  ئەمساڵ وەرزشی دەڤەری گەرمیان چێژی تایبەتی خۆی هەیە بە بوونی شێروانە و دەربەندیخان و رزگاری کەوا دەکەین کێبڕکێیەکی وەرزشیانە و گیانی وەرزشی  هەبێت لە نێوانمان بۆ ئەوەی جەماوەری وەرزشی چێژ و خۆشی لەم کێبڕکێیە وەربگرن، بۆیە ئەم وەرزە وەرزێکی تایبەتە لە وەرزشی دەڤەری گەرمیان.

دەربارەی گرێبەستی یاریزانەکان و هێنانی یاریزانی ئاستبەرز بۆ ریزی تیپەکە، ئەنوەر رەشید زیاتر گوتی؛

تا ئێستا گرێبەستەکانمان یەکلایی نەکردۆتەوە، بە هۆی ئەوەی یاریزان زیاتر مەبەستیانە لە خولەکانی عێراق یاریی بکەن گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی ئاستبەرز زەحمەت بووە، بەردەوام لەگەڵ دەستەی کارگێڕی بەدوای گرێبەستی یاریزانی ئاستبەرزین هەندێ یاریزانمان هێناوە بەڵام هێشتا لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نیە، سێ چوار یاریزانی ناودار و ئاستبەرز لە سەرهێلن لەگەڵمان، ئەگەر بتوانین گرێبەستی ئەوان یەکلایی بکەینەوە بەدڵنیایی یەوە ژمارەیەکی قورس دەبین لە خولەکە.

یانەی رزگاری دووەم نوێنەری نایابە لە کەلار و سێیەم نوێنەرە لە ئیدارەی گەرمیان کە وەرزی رابردوو توانیان بە پلەی دووەم لە خولی پلە یەکی کوردستانەوە سەرکەون بۆ ریزی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button