ئینگلتەراگرنگترین

کالافیۆری بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

ریکاردۆ کالافیۆری کەمپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بەجێهێشت و دەگەڕێتەوە لەندەن بۆ ئەوەی پێکانەکەی چارەسەر بکرێت.

ریکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئارسیناڵ کە لە یاریی بەرامبەر فڕانسا لە نەیشنزلیگ تووشی پێکان بوو، کەمپی مەشق و راهێنانی ئازۆری بەجێهێشت و دەگەڕێتەوە لەندەن، بۆ ئەوەی لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەیەوە چارەسەر وەربگرێت.

دەستەی راهێنەرانی ئیتاڵیا بڕیاریدا سەرکێشی بە کالافیۆری نەکات و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئیسرائیل بانگهێشتی نەکات، گڵۆپی سەوز بۆ ئەو بەرگریکارە هەڵکرا بۆ ئەوەی کەمپی هەڵبژاردەکە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە یانەی ئارسێناڵ.

هەفتەی داهاتوو ئارسیناڵ دوای تەواوبوونی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ لە دێربی لەندەن دەبێتە میوانی تۆتێنهام هۆتسپێرس.

بابەتی زیاتر

Back to top button