کوردستان

پەیامێک لە یانەی شەقڵاوەوە

هەندێک یانە دەیانەوێت لە شکۆی شەقڵاوە بدەن

Yariga App

یاریگا –

کەمێک پێش ئێستا یانەی شەقڵاوە راگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردۆتەوە کەتیایدا باس لە دروست بوونی مەترسی دەکات لە سەر یانەکە.

شەقڵاوە وێرای ئەوەی بە قەیرانێکی قوڵایی دارایی تێپەڕ دەبێت، بەڵام بە گوێرەی وتەی سەرۆکی یانەکە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و بەشداری وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بکەن.

لە پەڕەی فەرمی یانەکە راگەیەنراوێکیان بڵاو کردۆتەوە کە باس لە دروستبوونی مەترسی دەکەن و دەڵێن هەوڵێک هەیە بۆ شکاندن و رووخاندنی شکۆی یانەکەمان و هەندێک لە یانەکانیش رۆلی راستەوخۆیان لەم کارە و مەبەستیانە شیرازەی شەقڵاوە تێکبدەن، راگەیەنراوەکەی شەقڵاوە دەڵێت؛

بەپیلانی داڕێژراو هە وڵدراوەو هه وڵدەدرێ بۆڕووخانی یانەکەمان و شکاندنی شکۆی شارێــک، ئەوەی جێگەی داخە هێندێک لە یانەکانیش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕۆڵیان هه یە لە تێکدانی شیرازەی یانەی وەرزشی شەقڵاوە
بۆیە ئێمە لە ستافی کارگێڕی یانە بە پشت بەستن بەدڵسۆزە ڕاستەقینەکانی یانەکەمان هه موولایەک دڵنیا دەکەینەوە
کە تەواوی پیلانەکانیان پوچەڵدەکەینەوە
یانەی وەرزشی شەقڵاوە وەکو جارن هه ڵدەستێتەوەو بەرگری لە ناوی شەقڵاوە
دەکات ، بە هه موو توانایەکمان تێدەکۆشین بۆ لەباربردنی هه مووهه وڵە
نەزۆکەکانیان ، مێژووی یانەی شەقڵاەوە
سەلمێنەری ڕاستییەکانیمانە کە هه میشە
توانیومانە کاتە ناخۆشەکان بگۆڕین بۆخۆشی و دڵی هه وادارنمان خۆشبکەین ، پشتمان سەفینەو خاوەنی جەماوەرێکی دڵسۆزوکەسایەتی خەمخۆرین ، داواکاریشین لە حزب و حکومەت ئاوڕمان لێبدەنەوە چونکە کوڕانی بناری سەفین دەجەنگن لەپێناو
ناو و شکۆی شاری شەقڵاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button