کوردستان

شەقڵاوە قەرزێکی زۆری لە سەرە و ئاڕاڕاتیش هەفتەی داهاتوو بریاری کۆتایی دەدات

شەقڵاوە و ئاڕاڕات بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاڕاڕات هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی خۆی دەکات دەربارەی بەشداریکردن لە خولی نایابی کوردستان یاخود کشانەوە.

بە مەبەستی بریاردان لە بەشداریکردن یاخود کشانەوە لە خولی نایابی کوردستان، هەفتەی داهاتوو ئاڕاڕات کۆبوونەوەی چارەنوسساز دەکات و بریار لەو بارەیەوە دەدرێت، هێمن عەبدوڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی ئارارات تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛

هەفتەی داهاتوو دەستەی کارگێڕی یانەکەمان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی بارودۆخی دارایی تیپەکەمان دەکەین تاوەکو بزانین توانای بەشداریکردنمان لە خولی نایابی کوردستاندا هەیە یاخود نا، چونکە وەرزی رابردووش لە قەیران بووین و نامانەوێ چیتر بەم دۆخە بەشداری خولەکە بکەین.

ئاڕاڕات لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان توانی بە 36 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەم کۆتایی بە خولەکە بهێنێت.

شەقڵاوە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان تا ئێستا هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە و بەمزووانەش بریاری کۆتایی دەدەن، عوسمان خۆشناو سەرۆکی یانەی شەقڵاوە لە سەر بارو دۆخی یانەکەی بناری سەفین تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای گوتی؛ 

شەقڵاوە بە بارودۆخێکی سەختی دارایی تێپەڕ دەبێت، ئێمە جگە لە قەرزی وەرزی رابردوو یانەکە قەرزی وەرزی 2022 _ 2023 یشی لە سەر ماوە، لە هەوڵداین تاوەکو ئەم قەیرانە تێپەڕێنین و گەشبینم کە وەرزی داهاتوو بەشداری خولەکە دەکەین چونکە بەڵێنی هاوکاریکردنمان دراوە، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانمان چالاکیەکانی وەرزی نوێش دەستپێدەکەین.

شەقڵاوە لە وەرزی رابردوو ئەنجامەکانی دڵخۆشکەر نەبوون بە هۆی ئەوەی تا دوایاریش مانەوەی مسۆگەر نەکردبوو لەخولی نایابی کوردستان و تیپەکە بە ریزبەندی 14ـەم کۆتایی بە خولەکە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button