ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ هەمڵس پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵییەوە دەکات

یەکەمجارە دوور لە بۆندسلیگا یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ماتس هەمڵس، بەرگریکاری ئەڵمانی ئەم ئێوارەیە پەیوەندی بە رۆما دەکات.

یاریزانی تەمەن 35 ساڵان ئەمڕۆ گەیشتە رۆما، دوای تێپەڕاندنی پشکنینی پزیشکی، گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەکەی پایتەخت واژۆ دەکات.

لە ماوەی رابردوودا، ریال سۆسیداد گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرگریکاری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەستپێکردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا پەیوەندی بە رۆما دەکات.

رۆما بازاڕێکی گواستنەوەی جەنجاڵی هەبوو. لەو ماوەیەدا هەریەکە لە ئارتیم دۆڤبیک، ماتیاس سۆلێ، ئێنزۆ لێ فی، ئانجێلینۆ و ماتیو راینی گواستەوە. هەمڵس دەبێتە دووەم یاریزان کە بە گرێبەستی ئازاد پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات، لە دوای گرێبەستی ماریۆ هێرمۆسۆ.

هەمڵس تەواوی کاروانی وەرزشی لە بۆندسلیگا لەگەڵ دۆرتموند و بایرن میونشن بەڕێکردووە.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە 508 یاریی لە دوو کاتی جیاوازدا لەگەڵ دۆرتموند کردووە. پێشتر لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ، دوو نازناوی بۆندسلیگای بەسەریەکەوە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button