ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەیەک: دەبێ چێڵسی ژمارەی درێسی بۆ سانچۆ مابێت

ئەفسانەیەکی پرێمەرلیگ سیاسەتی گواستنەوەکانی چێڵسی رەخنەباران دەکات

Yariga App

یاریگا –

سیاسەتی گواستنەوەکانی چێڵسی بووەتە جێی رەخنە تەنانەت لای یاریزانانی پێشووی ئەو یانەیە و لە نوێترین لێدواندا ئیمانوێل پیتی هاڕە بە یانە کۆنەکەی دەکات بەتایبەت لە گواستنەوەی جەیدن سانچۆ.

ئەو ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەزموونی دوو یانەی لەندەنی لە پرێمەرلیگ هەیە. کە ئەوانیش 1997-2000 لەگەڵ ئارسیناڵ و، 2001-2004 لەگەڵ چێڵسی. نازناوێکی خولەکەشی هەر لەگەڵ گەنەرز بردەوە.

لە نوێترین دیمانەیدا، کە کورتکراوەکەی لە خوارەوە دێت، هێرشی بێ پێچوپەنا دەکاتە سەر پلانەکانی تۆد بۆیلی و دواتریش سانچۆ دەداتە بەر پلارەکانی. پێتی لەگەڵ BetVictor وتی

ئەوە تەنها چێڵسی نیە بەرپرسیاربێ لە دۆخە، یاریزانەکانیش بەرپرسن. سانچۆ چۆن خۆی هێنا بۆ چێڵسی دوای ئەو شتانەی کە لە مان یونایتد روویدا؟ بەخواستن نێردایە دۆرتمۆند، پاشان گەڕایەوە بۆ مانچێستەر و ئێستاش هاتووەتە چێڵسی کە 40 یاریزانی هەیە و ئەو دەبێتە یەکێک لەوان. ئەوە بەس نەبوو لەم یانەوە بۆ ئەو یانە، رێگەی خۆی و متمانەی خۆی لەنێو یاریگادا ون کرد. ئێستاش لە یانەیەکە کە بەردەوامییان نییە، بەردەوامییان نییە و ئەنجامیشیان نییە. ئەوە ئەگەر ئیتر بۆ پارە نەبێ هاتووەتە چێڵسی، بۆ چی شتێکیتر هاتووە؟

پاڵەوانی مۆندیالی 1998 زیاتر درێژەی پێدا و وتی

من نازانم چۆن دەتوانن یەکڕیزیی لەنێو ئەو هەموو یاریزانە دروست بکەن کە هەریەکە و بۆ خۆی یاری دەکات. دەبێ ناوی ئەم بازاڕی گواستنەوەیە بکەین بە “بازاڕی گواستنەوەکانی چێڵسی”. من هیچ تێناگەم سیاسەتی گواستنەوەی تۆد بۆیلی چییە. کە بینیم لە کۆتا رۆژەکانی میرکاتۆ سانچۆیان بەخواستن گواستەوە، پرسیارم لە خۆم کرد وتم تۆ بڵێی هیچ ژمارەیەک مابێت بیخەنە سەر درێسەکەی! بیهێنە پێش چاوی خۆت سانچۆ دەرگای ژووری جلگۆڕین بکاتەوە و ئەو هەموو یاریزانەی تێدا ببینێ. هەموویان لە یەک ژووردا جێیان نابێتەوە. لە شوێنی راهێنەنەکانیش دەبێ دوو ژووری جلگۆڕین و سێ یاریگایان هەبێ لەگەڵ سێ دکتۆر.

بۆ زانین، گواستنەوەی یاریزانە 23 ساڵانەکە بۆ ماوەی وەرزەکەیە بەڵام مەرجی کڕینەوەی ناچاری تێدایە. بڕی گواستنەوەکەشی بریتی دەبێ لە 25 ملیۆن پاوەند بە مەرجێ پەیوەستکراوە بەوەی چێڵسی لە کوێی ریزبەندییەکە لە کۆتایی وەرزەکە دەگیرسێتەوە.

پیتی لە کاتی          بەرزکردنەوەی        نازناوەکەی پرێمەرلیگ   

 

بابەتی زیاتر

Back to top button