ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر؛ دوو یاریزانی ریال مەدرید دەگەڕێنەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت سەبارەت بە پێکانەکەی ئۆریلیان چۆامینی و فێرلاند مێندی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “رێلیڤۆ”ی ئیسپانی، ئەو دوو یاریزانە دوای کۆتاییهاتنی پشووی نێودەوڵەتی، دەتوانن لەگەڵ تیپەکەیان لە یاریی داهاتووی  بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بەشداری بکەن.

سەرچاوەكه‌ پشتڕاستیکردەوە کە پێکانەکەی چۆامینی قورس نەبووە، هەروەها به‌شدارینه‌كرنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بڕیارێکی خۆپارێزی بووە، بۆئه‌وه‌ی یاریزانەکە سوود لە پشووە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرێت بۆ ئەوەی به‌ته‌واوی چاکبێتەوە، هەروەها 100% ئامادە دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سۆسیداد.

سەبارەت بە مێندی کە لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس له‌ ماسولكه‌ی رانی تووشی پێکان بوو،چه‌ند رۆژێكی تر له‌ پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه‌، بۆ یاریی ریال سۆسیداد ئامادە دەبێت

هەریەکە لە جود بێلینگهام و دانی سیبالۆس و ئێدواردۆ کاماڤینگا، كاتی زیاتریان ده‌وێت تاكو بگه‌رێنه‌وه‌ نێو پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ و ده‌ست به‌ مه‌شق و راهێنان بكه‌نه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button