ئیتاڵیاتورکیاگرنگترین

داهاتووی ڤیکتۆر ئۆسیمین یەکلابوویەوە

Yariga App

یاریگا-

داهاتووی ئەستێرەی نەیجیری ڤیکتۆر ئۆسیمین یەکلابوویەوە و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە گاڵاتەسەرای تورکییەوە کرد.


دوای چەندین هەواڵ و ئۆفەری جیاواز بۆ ئەستێرەکەی ناپۆلی، لە کۆتایدا ئۆسیمین یانەی گاڵاتەسەرای هەڵبژارد.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوس گرێبەستەکەی ئاشکرا کرد، دەستەواژە بەناوبانگەکەی هێر وی گۆی بەکارهێنا، ئۆسیمین بە خواستن و بە مووچەی 9 تا 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی گاڵاتەسەرای بۆ ماوەی یەک ساڵ.

لە دواین رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا، هەردوو یانەی چێڵسی و ئەهلی لەسەر هێڵ بوون بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین، بەڵام هیچ کامیان لەگەڵ ناپۆلی و ئۆسیمیندا نەگەشتنە رێککەوتن، دوای ئەوەش ناپۆلی بڕیاریدا سزای ئەو یاریزانە بدات و ناوی لە لیستی یانەکە بۆ سێریا ئەی بسڕێتەوە، هەربۆیە ئۆسیمین بە ناچاری بەدوای یانەیەکدا دەگەڕا، تاوەکو ئەوەی پەیوەندی بە گاڵاتەسەرای تورکییەوە کرد.

ناپۆلی بە چەند بڕیارێک لە دژی ئۆسیمێن هێرشبەرە نەیجیرییەکە شۆک دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button