ئینگلتەرا

سەڵاح ریکۆردی ئەفسانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی تێپەڕاند

نیشانی لە ژمارە پێوانەییەکەی ئەفسانەیەکی دیکە گرتووە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح وەک پیشەی هەمیشەیی بەردەوامە لە درێژەدان بە دەستپێکە نایابەکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و ئەمشەوی بەراممبەر مانچێستەر یونایتد خۆی نواند.

لە سێیەم هەفتەی خولی ئینگلیزیدا لیڤەرپوول لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد بوو بە میوانی مانچێستەر یونایتد و سەڵاح وەک پیاوی یارییەکە توانی دوو گۆڵ بۆ لویس دیاز دروست بکات و خۆیشی گۆڵێکی تۆمارکرد و بە بە سیانەیەکی خاوێن خاوەنماڵیان لەبەردەم هاندەرەکانیان دووچاری شکستێکی سەختکرد.

بە زۆترین بەشداریکردن لە گۆڵ و ئەسیست لە یارییەکدا، ئەستێرە میسڕیەکە توانی تێری هێنری ئەفسانەی فەڕەنسی و ئارسیناڵ تێپەڕێنێت.

هێنری لە 32 یاریدا توانیبووی هەم گۆڵ هەمیش ئەسیست بکات. بەڵام محەمەد ئەمشەو ئەو ژمارەی تێپەڕاند.

ئێستا هێرشبەرەکەی ڕێدز، کە پێشتریش هەر لە پرێمەرلیگ یاری بۆ چێڵسی کردووە، تەنها چوار یاریی ماوە بتوانێ ریکۆردەکەی وەین روونی تێپەڕێنێت. کە ئەمەیان لە 36 یاریدا توانیبووی ئەو کارە ئەنجام بدات.

سەڵاح لە هەردوو یاری پێشووتریشدا گۆڵی تۆمارکردووە. 35 یاری خولەکە ماوە تا ئەو ریکۆردە مێژووییە بەناوی خۆیەوە بکات. بەڵام ئەمشەو جەختی کردەوە کە کۆتا وەرزێتی لە پرێمەرلیگ. بۆیە یارییەکانی داهاتوو سەنگی مەحەکە تا گرەوەکە لە وەین روونی بباتەوە.

تیمەکەی ئارنە سڵۆت بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ هاوشانی مان سیتی تاکە دوو یانەن هەموو یارییەکانی ئەم وەرزەیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button