کوردستان

پیشەسازی دەستەی راهێنەرانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، یانەی پیشەسازی دەستەی راهێنەرانی دەستنیشانکرد.

دەستەی کارگێڕی پیشەسازی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیاندا بڕیاریاندا راهێنەری وەرزی رابردوو لە ئەرکەکەی بمێنێتەوە، وەکو یەکەم هەنگاوی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025 کارگێڕی پیشەسازی مەولود رەمەزان راهێنەری وەرزی رابردووی تیپەکە لە ئەرکەکەیان هێشتەوە، هیوا جەلال وەک یاریدەدەری راهێنەر و دڵشاد خدریش بە راهێنەری گۆڵپارێزان بۆ تیپەکە دەستنیشانکران، دیار حەمەد ئەمین وەک سەرپەرشتیار و مازن بەکریش وەک بەڕێوەبەر لە تیپەکە دەستبەکار دەبن.

بە هۆی پاڵەوان بوونیان لە خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی رابردوو، بریاردرا هەمان دەستە سەرپەرشتی تیپەکە بکەنەوە بۆ خولی نایابی کوردستان، یەکەم هەنگاوی ئامادەکاری پیشەسازی دەستیپێکرد و رۆژانی داهاتوو دەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانان و هێنانی یاریزانی تازە دەکرێت بۆ پێکهێنانی تیپێکی تۆکمە.

وەرزی رابردوو پیشەسازی بەبێ هیچ شکستێک توانیان ببنە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان و دوای ساڵانێکی زۆر تیپەکە سەرکەوتەوە بۆ ریزی نایاب، خولی نایابی کوردستانیش بڕیارە 7 _ 11 _ 2024 یارییەکانی دەسپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button