ئیتاڵیاگرنگترین

کۆمۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

کۆمۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی لەدەست دەدات و ناوی لە لیستی یاریزانەکانی یانەکەی سڕایەوە.

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی ناوی رافایل ڤاران بەرگریکاری فڕەنسی یانەکەی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی لە سێریا ئەی سڕییەوە، کە ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە لە دەستپێکی ئەم وەرزە لە یارییەکی جامی ئیتاڵیا دوای 23 خولەک یاریکردن لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو.

کۆمۆ لیستی یاریزانەکانی بۆ وەرزی 2024/2025 ئاشکراکردووە کە لە 25 یاریزان پێکدێت، ناوی ڤارانی تیادا نییە کە ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد بەرگریکارەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button