ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس لە گواستنەوەی سانچۆ پەشیمانبووەتەوە

سەرئێشە بۆ تێن هاخ دروستدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بڕیاریداوە لە گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بکشێتەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس چیدیکە گرنگی بە سانچۆ نادات و تەواوی گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە هەڵوەشاندەوە.

یوڤێنتوس بڕیاریداوە، رێگە بۆ ساموێڵ ئێمبانگولا، هێرشبەری لاوی خۆی خۆش بکات و بیکاتە ئەستێرەی ئەم وەرزەی بیانکۆنێری، بۆیە لە گواستنەوەی سانچۆ پەشیمان بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس بێت، چێڵسی خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سانچۆ دەکات و رەنگە لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا، بیگوازێتەوە ستامفۆرد بریج.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، ناوی سانچۆی لە لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ دوو یاریی رابردووی پرێمەرلیگ دانەنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button