بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ یانەیەکی سعودی خەزێنەکەی بۆ کڕینی ئۆسیمین هەڵپچڕی

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی داخستنی دەرگای گواستنەوە هاوینە لە ئەورووپا، هێشتا دۆخی ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ وێستگەی داهاتووی یەکلایی نەبووەتەوە. بەڵام ئەو پێگەیەکەی لەگەڵ ناپۆلی نەماوەتەوە بەتایبەت کە ئەمڕۆ یانەکە ئیتاڵیەکە گرێبەستی رۆمیلۆ لوکاکۆی راگەیاند.

چێڵسی و ئەهلی سعوودی پێشبڕكێیەکی ماراسۆنیان دەستپێکردووە بۆ پەلکێشکردنی هێرشبەرە نەیجیریەکە بۆ ریزەکانیان، بەڵام وا دیارە یانەکەی کەنداو بە فشاری پارە دەیەوێ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و کۆتا زانیارییش لەو بارەیەوە کە بێن یاکۆبسی رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات ئەهلی ئۆفەرەکانی بۆ ئۆسیمین زیاترکردووە.

ئەمرۆ وا بڵاوکرایەوە کە یانەکەی سعودیە بڕی 70 ملیۆنی بۆ ناپۆلی تەرخان کردووە و بۆ خودی یاریزانەکەش ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ، بەڵام ئێستا یاکۆبس ئاشکرایکردووە کە بڕە پارەکەی 68 ملیۆن بۆ یانە ئیتاڵییەکە و بڕی 160 ملیۆنیش بۆ ڤیکتۆر.

ئەو بڕە پارەش واتا بۆ هەر ساڵێک 40 ملیۆن یۆرۆیە، کە 10 ملیۆنی زیاترە لەچاو ئەوەی پێشتر پێشکەشی کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە یانەی ئەهلی گەشبینن بە پرۆسەکە دوای گفتوگۆ ئەرێنیەکان لەوباریەوە.

یاکۆبس ئاشکراشی کردووە کە خودی مایکڵ ئیمیناڵۆی بەڕێوبەری وەرزشی خولی سعودی راستەوخۆ هاتووەتە نێو گفتوگۆکانەوە بە یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە.

ململانێی سعوودییەکان و چێڵسی لەسەر ئۆسیمین گەیشتووەتە لووتکە

بابەتی زیاتر

Back to top button