عێراقکوردستان

فەرحان شکور دەگەڕێتەوە خولی نایابی کوردستان

لەگەڵ یانەیەکیش نزیکە لە رێکەوتن

Yariga App

یاریگا –

بە مەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان، فەرحان شکور لە نێوان چەند یانەیەک خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

فەرحان شکور هێرشبەری وەرزی رابردووی گازی باکوور دەیەوێت بگەڕێتەوە یاریکردن بۆ یەکێک لە یانەکانی خولی نایابی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا فەرحان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند بە هۆکاری تایبەتی خۆی و هۆکاری زۆر دوور کەوتنەوەی لە پێشووتردا لە خێزانەکەی چیتر ناتوانێ بۆ یانەکانی عێراق یاری بکات، بۆیە بریاریداوە بۆ یەکێک لە یانەکانی کوردستان بەردەوامی بە یاریی بدات.

یاریگا ئەوەی زانیوە فەرحان شکور چەند ئۆفەرێکی لەلایەن یانەکانی کورستانەوە پێگەیشتووە، بەڵام هێرشبەره کوردەکە نزیکە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یانەی دەربەندیخان و گفتوگۆکانیان گەیشتۆتە قۆناخی کۆتایی.

سەرەتای یاریکردنی فەرحان لە یانەی کفریەوە بوو، دواتر بۆ هەریەک لە یانەکانی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و زەوڕا و نەفتی وەسەت و نەفت و کارەبا و داڵکوردی سویدی و کەرخ و گازی باکوور یاریی کردووە، وەک پیشەگەریش یاریی بۆ یانەی فەیسەڵی ئوردەنی کردووە، لە سەر ئاستەکانی هەڵبژاردەی عێراقیش یاریی بۆ لاوان و ژێر 23 ساڵانی هەڵبژاردەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button