کوردستان

بۆ وەرزی داهاتوو ئامانجی برایەتی مانەوەیە لە خولی نایابی کوردستان

تەنها بە مووچە گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بۆ وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی کوردستان ئامانجی برایەتی مانەوە دەبێت بە شایستەیی و دەیانەوێت لە ناوەراستی ریزبەندیەکە بن.

وێڕای هێنانی چەند یاریزانێک و راگەیاندنیان بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی برایەتی دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو لە ریزبەندی چوارەم تاوەکو حەفتەم بە دەستبهێنێت و بە شایستەیی لە خولی نایابی کوردستان بمێنێتەوە، یونس سلێمان دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی و مەرجی خۆی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی برایەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛

ئامانجی تیپەکەمان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان وەرگرتنی ریزبەندی چوارەم تا حەفتەمە لە خولەکە، هەر ئەوەش مەرجی نێوان من و دەستەی کارگێڕیە، هەوڵدەدەین گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئاست بەرز واژۆ بکەین، دوای دەسپێکردنی مەشقەکانیشمان بە گوێرەی پێویستی تیپەکەمان کەمو کوڕیەکان بە یاریزانی پیشەگەر پڕدەکەینەوە، بودجەیەکی دیاریکراومان بۆ دانراوە مانگانە لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە، هیچ یاریزانێک گرێبەستی پێشەکی و پاشەکی نابێت، لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان تەنها بە مووچەی مانگانە رێکدەکەوین و کە ئەمەش وادەکات گرفتی داراییمان نەبێت لە وەرزی داهاتوو.

برایەتی تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان رێبوار نەجمەدین ، شەمزین یاسین ، نەزیر حەمید ، عەبدولڕەحمان محەمەد و ئەمیر فەرحان واژۆ کردووە، یانەکە توانیویەتی گرێبەستی بۆتان دەهام و موسعەب هەژار و محەمەد سەرباز و محەمەد حەمید تازە بکاتەوە و پارێزگاریان لێبکات بۆ وەرزی داهاتوو.

وەرزی رابردوو لە ناوەڕاستی قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان یونس سلێمان ئەرکی راهێنەرایەتی سەوز پۆشەکانی هەولێری وەرگرتوو توانی تیپەکە لە نایاب بهێڵێتەوە و ریزبەندی 12ـەمیان لە خولەکە بە دەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button