ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی مانچێستەر سیتی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی مانچێستەر سیتی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

دەرگای بازاڕی گواستنەوەی پرێمەرلیگ داخرا و مانچێستەر سیتی لەمێركاتۆی هاوینەدا 2 یاریزانی گواستەوە ریزەكانی و 8 یاریزانیشی بەڕێكرد هەروەها گرێبەستی سێ یاریزانیشی نوێ كردەوە.

مانچێستەر سیتی بە راهێنەرایەتیكردنی پێپ گواردیۆلا دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتووش نازناوەكان بەدەستبهێنن و ركابەری لەسەر بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان بكەن.

وەرزی رابردوو سیتیزن توانی نازناوەكانی پرێمەرلیگ، جامی جیهانی یانەكان و سوپەری ئەوروپا بباتەوە.


تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی پرێمەرلیگ بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 14ـی حوزەیران دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

جولیان ئالڤارێز ( ئاتلێتیكۆ مەدرید )، جواو كانسێلۆ ( هیلال )، كاڵڤن فیلیپس ( ئیپسویچ تاون )، ماكسیمۆ پێرۆنی ( كۆمۆ )، یان كوێتۆ ( بۆرووسیا دۆرتموند )، سێرجیۆ گۆمێز ( ریال سۆسێداد )، تایلەر بێلیس ( ساوسامتن )، تۆماس دۆویڵ ( وۆڵڤز ).

هاتووەكان:

ساڤیۆ ( تروا )، گوندۆگان ( بارسێلۆنا ).

نوێكردنەوە:

ستێفان ئۆرتیگا، سكۆت كارسن، ئۆسكار بۆب.

بابەتی زیاتر

Back to top button